/   هەواڵ

‏سلێمانی: (یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) یاسای پارێزگاكانی هەرێمی ‏‏كوردستان) گفتوگۆی لەبارەوە كرا...‏

2020-02-22

‏ ئەمڕۆ (شەممە) بەرواری (22/2/2020) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) ‏بەهاوكاری رێكخراوی‎ ‎‏ (‏NED‏) ی ئەمریكی هەستا‏بە ئەنجامدانی ‏گفتوگۆیكراوە تایبەت بە: (یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) یاسای ‏پارێزگاكانی هەرێمی ‏كوردستان)....‏
‏  لە چالاكییەكەدا لە یەلان هەردوو بەڕێز (د. فەلاح مستەفا)‌و (د. مستەفا ‏رەسول)ەوە لایەنە بەهێزو لاوازەکانی یاساكە دەستنیشان خرانەرَوو پاشان ‏دەرگای گفتوگۆ بەشداربووان كرایەو ئەوانیش ‏راوسەرنج و پێشنیارەكانیان ‏خستەڕوو
بڕیاریشە پاشكۆكردنەوەی سەرجەم پێشنیارەكان پێشكەش بە لیژنەی ‏كاروباری یاسایی (پەرلەمانی كوردستان) ‏بكرێن.....‏
شیاوی باسە بەشداربووانی چالاكییەكە بریتی بوون لە بەڕێزان (رۆژان ‏شەهید حەمەڕەش) ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی لە (پەرلەمانی ‏كوردستان)‌و بەڕێز (دیمەن رەزا) بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) هەروەها ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆ‌و ‏یاساناسان‌و  چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی‌و چاودێرانی سیاسی ئامادەی ‏چالاكییەكەبوون
بۆ بینینی وێنەكان كلیك لەم لینكە بكە:‏
http://keodd.org/galleryview?photo=4024







زیاتر بخوێنەوە