/   هەواڵ

‏(ئارەزوو مەحمود)‌و (بەرزان حامد) میوانی حەوتەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) بوون

2020-02-23

بەرزان حامد:
شتێك نییە بەناوی پەراوێزخستنی سلێمانی
ئارەزوو مەحمود:
بەمافی خۆمانی دەزانین خۆمان كاندید بۆپۆستەكان دیاریبكەن


لە حەوتەم بەرنامەی ساڵی پێنجەمی بەرنامەی ‏‏‏‏(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) ‏كە ئەمڕۆ ‏‏(یەكشەممە) ‏بەرواری (23/2/2020) پێشكەشكرا، تایبەت بوو  بە ‏میوانداری ‏هەریەكە لە ‏بەڕێز‏‏(بەرزان حامد) ‏‏ ‏سەرۆكی لیژنەی ئاسایش‌و ناوخۆ لە ‏‏‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)  ‌و بەڕێز(ئارەزوو مەحمود) ‏ئەندامی ‏فراكسیۆنی ‏‏(یەكێتی)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ‏‏ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی ‏عێراق‌ ‏‏پێشكەشكرا...‏‎

بەرزان حامد:
 ’’پێكنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی نوسراوێكی پارێزگاری هەڵەبجەوەیە،،

لەسەرەتای بەرنامەكەدا میوانداری بەڕێز ‏‏(بەرزان حامد) ‏‏ سەرۆكی لیژنەی ئاسایش‌و ناوخۆ لە ‏‏‏‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)‌و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە كرا:‏
‏1/ ئەولەویەتی كاری لیژنەكە لە ئەمساڵدا .‏
‏2/ ئەو كێشانەی دێنە بەردەم لیژنەكە.‏
‏3/ پەیوەندی‌و هەماهەنگی دامودەزگاكان و هاووڵاتیان لەگەڵ ئەم لیژنەیەدا ‏
‏4/  میكانیزمی چاودێریكیردنی هێزەكان ناوخۆ‏
ئەمانە چەند بابەتێكی دیكەش گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا، هەر لەمیانی بەرنامەكەدا چەند هاووڵاتییەك ‏پەیوەندییان بەبەرنامەكەوە كرد‌و ‏رەخنەو راو سەرنجی خۆیان خستەڕوو
سەبارەت بەوەی كە دەوترێت سلێمانی پەراوێزخراوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، ئەندامەكەی ‏ئەنجومەنی پارێزگا وتی: " شتێك نییە ‏بەناوی پەراوێژخستنی سلێمانی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە" ‏هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی پارتیش بەرامبەر سلێمانی ناوبراو وتی: ‏‏"پارتی هەموو هەرێمی ‏كوردستان بەیەك پاكێج سەیر دەكات"...‏
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەوان وەكو پارتی لە حكومەتی جێبەجێكردنی سلێمانیدا بەشدار نین
سەبارەت بە پێكنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەش، (بەرزان حامد) وتی: " پێكنەهێنانی ‏ئەنجومەنەكە  بەهۆی نوسراوێكی ‏پارێزگای هەڵەبجەوەیە، كە داوایكردووە ئەنجومەنەكە پێكنەهێنرێت" ‏
لە بەشی دووەمی بەرنامەكەدا بەڕێز(ئارەزوو مەحمود) ئەندامی لیژنەی (لاوان و وەرزش)و ‏نوێنەری ‏پارێزگای ‏سلێمانی لە ‏‏ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی ‏عێراق‌،میوانداریكراو لە ‏میانی بەرنامەكەدا گفتوگۆ لەسەر ‏ئەم تەوەرانە كرا....‏

ئارەزوو مەحمود: 
,,لایەنگرانی وەرزش كەمتر نین لە لایەنگرانی سیاسەت،،

‏1/ هەڵوێستی كورد بەرامبەر (محەمەد تۆفیق عەلاوی).‏
‏2/ پلان‌و بەرنامەی (محەمەد تۆفیق عەلاوی) بۆ دروستكردنی كابینەكەی‏
‏3/ پێتان وایە لە دانیشتنی داهاتوودا، دەنگ بە كابینەكەی عەلاوی بدرێت؟‏
‏4/ هەڵوێستی فەرمی (یەكێتی) لەسەر عەلاوی و كابینەكەی. ‏
‏5/ گرفتە سەرەكیە وەرزشیەكانی پارێزگای سلێمانی. ‏
‏سەرەتا (ئارەزوو مەحمود) تیشكی خستە سەر بارودۆخی عێراق‌و پاشانیش ‏ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە ‏جیاوازیەكی زۆر بەدی دەكرێت لە نیچوان داواكاری ‏خۆپیشاندەران‌و ئەوەی كەدەبینرێت، خۆپشاندەران ‏داوای كەسێكی وەك عەلاویان ‏نەكردووە بكرێتە سەرۆك وەزیران، چونكە ئەو تێوەگلاوە لەگەندەڵی‌و ‏هەڵگری ‏دوو رەگەزنامەیە‌و پێشتریش پۆستی هەبووە....‏
هەروەها ئەندامەكەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) رایگەیاند: كە بەمافی خۆیان ‏دەزانن لایەنە ‏سیاسیەكان كاندید بۆپۆستەكان دیاریبكەن، چونكە عەلاویش ‏كاندیدی لایەنە سیاسیە شیعەكانە.....‏
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ئەم دۆخەی ئێستای عێراق لەبەرژەوەندی ‏هەرێمی كوردستان نییە....‏
سەبارەت بە كەرتی وەزش و لاوانیش لە عێراقدا كە تەوەرێكی دیكەی بەرنامەكە ‏بوو، (ئارەزوو ‏مەحمود) وتی بەداخەوە لە عێراقدا گرنگی نەدراوە بە (وەزش و ‏لاوان)... هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوە ‏كرد كە لایەنگرانی وەرزش كەمتر نین لە لایەنگرانی سیاسەت.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی ‏تایبەتە ‏‏(رێكخراوی ‏‏‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( ‎NED)‎ئەمریكی ‏لەرادیۆی (نەوا)وە ‏‏‏رۆژانی‏‎ ‎‎)‎یەكشەممە‎(‎ ‎كاتژمێر ‏‏(3:00) بۆ (4:00)ی پاش ‏نیوەڕوان راستەوخۆ ‏بەمیوانداری ‏‏نوێنەرانی ‏‏پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی ‏‏پارێزگای ‏‏سلێمانی) ‏پێشكەشدەكرێت‎. ‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:

زیاتر بخوێنەوە