/   هەواڵ

‏(ئەنوەر تاهیر) ‌و (د. رێبوار كەریم) میوانی هەشتەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)بوون

2020-03-01

هەشتەم بەرنامەی ‏‏‏‏(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) لەساڵی پێنجەمیدا كە ئەمڕۆ ‏‏‏(یەكشەممە) ‏بەرواری (1/3/2020) پێشكەشكرا، بە میوانداری ‏هەریەكە لە ‏‏بەڕێز‏‏(د. رێبوار كەریم) ‏‏ ‏نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ‏‏ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی ‏‏عێراق‌ ‌و بەڕێز (ئەنوەر تاهیر) ‏ئەندامی لیژنەی پەروەردەو ئەوقاف‌و كاروباری ‏ئایینی  لە ‏‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ‏پێشكەشكرا...‏‎ ‎

ئەنوەر تاهیر: ‌‌
’’ لە فەرمانگەكان فەرمانبەری زۆر هەیە بەڵام  پسپۆڕی كەم هەیە كە ‏ئەمەش ‏دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەستی حیزب لە میلاكاتدا ‌و كادری خۆیان دادەمەزرێنن ،،
د. رێبوار كەریم: ‌‌
 ’’نیگەرانی سەرجەم لایەنە سیاسەیەكان لەسەر خزمەتكردنی هاووڵاتیان ‏‏نییە.... لەسەر ماددەی 140 نییە.... لەسەر مافە دەستوریەكان‌و ...هتد نییە،  بەڵكو لەسەر ‏‏پلەو پۆستە ،،

بەشی یەكەمی بەرنامەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر چەند تەوەرێك ‏‏‏لەگەڵ  بەڕێز (ئەنوەر ‏تاهیر)، لەم بەشەدا ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەسەر كراو ‏تیشكیان خرایە سەر:‏
‏1/ بڕیاری راگرتنی خوێندن لە لایەن ئەنجومەنەوە لەلایەن پارێزگای سلێمانی.‏
‏2/ ئەو كێشانەی كە لە رێگەی لیژنەكەوە چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ كراوە
‏3/ نایەکسانی‌ لەدابەشکردنی مامۆستایانداو گرنگی‌ نەدان بە بەرزکردنەوەی‌ ‏ئاستی‌ ‏‏زانستییان.‏
‏4/  چاودێری‌و بەدواداچوونەكان  لەبواری ئەوقاف و كاروباری ئاییندا.‏
ئەمانەو چەند بابەتێكی دیكەش تیشكیان خرایە سەرو پاشانیش چەند هاووڵاتیەك پرسیارو ‏راو ‏سەرنجی خۆیان ئاڕاستەی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد لە ئەنجومەنی ‏پارێزگای ‏سلێمانی

ئەنوەر تاهیر: ,, رۆتینیات زیانی بە كەرتی پەرورەدە گەیاندووە ،،

سەرەتا بەڕێز (ئەنوەر تاهیر) جەختی لە گرنگی بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگا كردەوە ‏‏سەبارەت بە راگرتنی دەوامی قوتابخانەكان لە سنوری دەسەڵاتی ئەنجومەندا‌و ئاماژەی بۆ ‏‏ئەوە كرد بڕیارەكە لە روانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بووە لە پێناو پاراستنی ‏‏قوتابیان‌و خوێندكاران بووە بەتایبەت لە قۆناغی بنەڕەتیدا....‏
سەبارەت بە بەدواداچوونەكانی لیژنەكەیان ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏‏تایبەت بە سێكتەری پەرورەدە وتی: بێگومان بەردەوام لەرێگەی لیژنەی پەروەردەوە لە ‏‏هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكاندا بوون‌و هەماهەنگییەكی تەواویان هەیە لەگەڵ ‏‏بەڕێوبەرایەتیەكانی پەروەردەو سەردانی مەیدانی سەرجەم قەزاكانی كردووە‌و هەفتانە ‏‏پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوبەرەگشتەیكانی پەرورەدەكان هەیە بۆ ئەوە بتوانین رەوشی پەرورەدە ‏‏بە ئاقارێكی باشدا ببەین.... وەك لیژنەی پەروەردە بەشێك بووین لە بەرە و پێش بردنی ‏‏كەرتی پەروەردەدا
لە فەرمانگەكان فەرمانبەری زۆر هەیە بەڵام  پسپۆڕی كەم هەیە كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ‏‏بوونی دەستی حیزب لە میلاكاتدا ‌و كادری خۆیان دادەمەزرێنن، ئەمەش كاریگەری نەرێنی ‏‏دروستكردووە لەسەر توانای فەرمانگەكان....‏

د. رێبوار كەریم: كاردەكەم بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی سوتاوی بۆ سلێمانی

بەشی دووەمی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) تایبەت بوو میوانداریكردنی ‏‏بەڕێز (د. رێبوار كەریم) نوێنەری سەربەخۆوئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی عێراق ‏
‏1/ محەمەد تۆفیق عەلاوی ‌و متمانە ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. ‏
‏2/ هەڵوێستی لایەنە سیاسەیەكانی كوردستان لەسەر بەرنامەی كابینەكەی عەلاوی ‏
‏3/  بەرنامەی نوێنەران بۆ پارێزگای سلێمانی
‏4/رۆڵی نوێنەران لە  دواكەوتنی ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
‏ئەمانەو چەند بابەتێكی دیكە گفتوگۆیان لەسەر كراو چەند هاووڵاتیەكیش پەیوەندیان بە ‏‏بەرنامەكەوە كردو رەخنەوە راو سەرنج و داواكاری خۆیان خستەڕوو
سەرەتا بەڕێز (د. رێبوار كەریم) باسی لە دوا گۆڕانكاریەكانی ئەمدوایەی عێراق‌و ‏‏پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد كرد، پاشان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە: "نیگەرانی سەرجەم ‏‏لایەنە سیاسەیەكان لەسەر خزمەتكردنی هاووڵاتیان نییە.... لەسەر ماددەی 140 نییە.... ‏‏لەسەر مافە دەستوریەكان‌و ...هتد نییە،  بەڵكو لەسەر پلەو پۆستە " ‏
‏"عەلاوی پێی وایە كە ئەو پشكی پێكهاتەكان دەدات بەڵام پشكی حیزبە سیاسیەكان نادات" ‏‏بەمە گوتەی (د. رێبوار كەریم) بوو لەسەر بەرنامەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو
هەر لەمیانی بەرنامەكەدا نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بارودۆخی ‏‏ئەمڕۆ عێراق زۆر جیاوازە لە بارودۆخی  ساڵانی رابردوو، لە رابردوودا كورد یەك ‏‏گوتاری هەبوو، بە هەمان شێوەش سونەو شیعە گوتاری خۆیان هەبوو هەر یەكەو ‏كوتلەیەك ‏بوو، بەڵام لە ئەمڕۆدا نەكورد یەك دەنگە لەناو خۆیدا، نە سونەو نەشیعەش یەك ‏دەنگدن لە ‏نێو خۆیاندا، ئەگەر كورد یەك كوتلەو بوایە بەدڵنیایەوە لە ئێستادا زۆر بەهێز ‏دەبووین.‏
پۆست گرنگ نییە، دەستكەوت گرنگە ‏
عەلاوی بێمنەتە لە حزبەكان
سەبارەت بەوەی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی چیان بۆ پارێزگاكەیان كردووە...‏
‏(د. رێبوار كەریم) وتی: لەماوەی رابردوودا توانیومانە ئەم كارانە بكەین بۆ پارێزگاكەمان:‏
یەكەم/ دابینكردنی بڕە پارەیەك بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك لە ناحیەی ‏‏شۆڕش‌وكۆنكرێتكردنی شەقام لە سەید صادق‌و دابینكردنی بڕە پارەیەك بۆ قەڵادزێ‌و ‏‏هەڵەبجە...‏
دووەم/ بەردەوام بەدواداچوونمان كردووە بۆ كێشەی ئەو فەرمانگایانەی كە فیدراڵین‌و ‏‏بەردەوامیش لە پەیوەندیدان لەگەڵیان.‏
هەورەها ناوبراو وتی لە ئێستاشدا كار لەسەر ئەوەدەكەم كە نەخۆشخانەیەكی سوتاوی لە ‏‏پارێزگای سلێمانی بكرێتەوە...‏
لەكۆتایشدا (د. رێبوار) بەڵێنیدا ئەگەر حكومەتی عێراق بودجەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ‏‏ڤایرۆسی (كۆرۆنا) دابینكرد، ئەوا لەو بودجەیە بەشی پارێزگای سلێمانیش دابین بكرێت... ‏
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی ‏تایبەتە ‏‏‏(رێكخراوی ‏‏‏‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( ‎NED)‎ئەمریكی ‏‏لەرادیۆی (نەوا)وە ‏‏‏‏رۆژانی‏‎ ‎‎)‎یەكشەممە‎(‎ ‎كاتژمێر ‏‏(3:00) بۆ (4:00)ی پاش ‏‏نیوەڕوان راستەوخۆ ‏بەمیوانداری ‏‏‏نوێنەرانی ‏‏پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی ‏‏پارێزگای ‏‏‏سلێمانی) ‏پێشكەشدەكرێت‎. ‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:



زیاتر بخوێنەوە