1/ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگای سلێمانی.
2/ ئازاد تۆفیق/ پارێزگاری هەڵەبجە.
3/ سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.
4/ هیوا قەرەنی/ سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین.
5/ د. صەباح نەسرەدین/ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.
6/ د. ئازاد مستەفا/ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە
بەڵام لەكاتی دیاریكراودا جگە لە (د. صەباح نەسرەدین/ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د. ئازاد مستەفا/ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە) هیچكام لەوانەی بانگهێشتكرابون ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون و بەو هۆیەشەوە ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەكەی بۆ كاتێكی نادیار دواخست....
ئەوەی كە بڕیار بوو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی لەسەر بكەن راگراتنی دەوامی فەرمانگەكانی سنوری دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا بوو....
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە نەویست ئاماژە بەناوەكەی بكرێت، بە (پێگەی ئەلكترۆنی كوردستان بۆ هەموان)ی راگەیاند، كە ئەو بەڕێزانە پێشتر ئامادەبوون كە بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن، بەڵام دواتر لەسەرووی خۆیانەوە پێیانراگەیەنراوە كە بەشداری نەكەنو چونكە باسی راگرتنی دەوامی فەرمانگەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت....
دواتر (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دواخستنی كۆبونەوەكەی خستە ئەستۆی (پارێزگاری سلێمانی -پارێزگاری ههڵهبجه-ئیدارهكانی گهرمیان و راپهرین) رایگەیاند: " ئهنجام نهدانی (٥٨)همینی كۆبونهوهی نائاسایی ٣/٣/٢٠٢٠ وهك ئهنجومهن دەخەینە ئهستۆی ئاماده نهبوونی بهرێزان (پارێزگاری سلێمانی -پارێزگاری ههڵهبجه-ئیدارهكانی گهرمیان و راپهرین)كه رۆژی پێشتر لهسهر ئهنجامدانی كۆبونهوهكه رێكهوت بووین..
ئێمە وەك (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) پێمان وایە دەبوایە ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەكەی ئەنجامدایە، چونكە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو و هیچ هۆكارێكی یاسایش نەبوو بۆ ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنی پارێزگا دەیتوانی خۆی كۆبوونەوەكەی ئەنجامبدایە، بەڵام وەك (سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە پرێس كۆنفراسەكەدا رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا و بەتێكڕای فراكسیۆنەكان بڕیارماندا كۆبوونەوەكە دوابخرێت....
بەمشێوەیە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بۆیەكەمجار شكستی بە بەرزترین دەسەڵاتی پارێزگاكە هێنا لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەش نیگەرانی لای زۆرێک لە ئەندامانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی )لێکەوتەوە.....