بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لەكارو چالاكییەكانی رێكخراوو هەرورەها گفتوگۆكردن لەسەر چالاکییەکانی داهاتووی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان. رۆژی (دووشەممە) بەرواری (25/1/2021) دەستەی کارگێڕی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لەگەڵ (لوکا ڤيتوری) بەرپرسی بەرنامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ی رێكخراوی (NED)ئەمریكی بەشێوەی ئۆنلاین کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چالاکییەکانی ساڵی رابردوو هەروەها راپۆرتی شەشەمی (پارێزگای سلیمانی و نوێنەرانی) کرا...
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن بوو لەسەر بەرنامەو پلانی ریکخراوی کوردستان بۆ هەموان لە ساڵی نوێدا
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرنگی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی هەڵبژێردراو وەک یەکێک لەکایە گرنگەکانی دیموکراسی و کۆمەڵگەی مەدەنی....
لە کۆتایشدا بەرپرسی بەرنامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ی رێكخراوی (NED)ئەمریكی، هیوای سەرکەوتنی کارو چالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) دەربڕی و لە بەرامبەریشدا(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) خۆشحاڵی خۆی بو بەسەرکردنەوە بەردەوامەکانی رێکخراوی (NED) دەربڕی کە هەمیشە چاودێری جێبەجێکردنی چالاکییەکانی پرۆژەی (پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی) دەکەن....

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft