رۆژی یەكشەممە بەرواری (14/2/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز بەڕێزان (رێبوار ئەحمەد) و ) صباح  فەتاح)  لە ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...
 

صباح  فەتاح:

سیستمی بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە، سیستمێکی خراپە

ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی یەکەم دامەزراوەبوو لە هەرێمی کوردستان، درکی بە مەترسیەکانی کۆرۆنا کرد لەسەر هاووڵاتیان

 


‎ لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  بە میوانداری بەڕێز (صباح  فەتاح) بڕیاردەری لیژنەی (پەروەردە) و ئەندامی لیژنەی (یاسا)گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1. چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ .
2. چاودێریی ئەنجومەن تایبەت بە رەوشی خویندن و گرفتەکان. 
3. ئەرکەکانی  لیژنەی یاسایی ئەنجومەن و پەیوەندیان بە هاووڵاتیانەوە.
4. هۆکاری زۆربوونی کێشەکان.
5. چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکانی هاووڵاتیان.

رێبوار ئەحمەد:

تەدەخولاتی سیاسی رێگرە لەبەردەم خاوێن راگرتنی ژینگەی بازیاندا

بەهێزکردنی کەرتی گشتی تەندروستی لەبەرژەوەندی حکومەت و هاووڵاتیاندایە 


لە بەشی دووەمی بەرنامەکەشدا بە میوانداری (رێبوار ئەحمەد) سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1. مەترسیەکانی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا. 
2. پەنابردنەوە بەر کەرەنتینەکردن.
3. گرفتە سەرەکییەکانی کەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی .
4. کەرتی تەندروستی لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا.
5.   مەترسییەکانی ژینگەی بازیان رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا. 
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ بۆ رۆژی دواتریش بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft