(د. موسەننا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەو خۆراكی پارێزگای سلێمانی) کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو. 
لەسەردانەکەدا نوێنەراەکەی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ (نسرین محمد علی خان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەو خۆراكی پارێزگای سلێمانی کۆبویەوە و
باسیان لەخراپی جۆری ئەو ئاردە کرد کەلەڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دەدرێت بەهاوڵاتی کە بۆ نان کردن نەشیاوە و کوالیتی زۆر نزمە، هەروەها باس لە کێشەی ئاشەکان و گرفتەکانی گواستنەوەی گەنم تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون ، هاوکات باس لەهەندێک ماف کرا کە لەئەستۆی حکومەتی عێراقەو نەدراون بەهاوڵاتیانی هەرێم. 
هەروەها لە کۆتایی سەردانەکەدا (د.موسەننا ئەمئن) بەڵێنیدا کە بەدوادا چوون بۆ كێشەی خراپی لەكوالێتی ئارد و كێشەكانی بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەو خۆراكی پارێزگای سلێمانی بکات.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft