رۆژی (13/7/2021) هەریەکە لە (د.غالب محمد عەلی، ئەحمەد حاجی رەشید، سەرکەوت شەمسەدین، د.رێبوار کەریم مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) نوسراوێکیان ئاڕاستەی بریکاری وەزیری نەوتی عێراق کردووە سەبارەت بەرزبوونەوەی نرخی (غاز) لە ئیدارەی گەرمیان ولە نوسراوەکەدا داواکراوە غازی سروشتی بۆ (7) کارگەی سنوری ئیدارەی گەرمیان دابین بکەن... 
چوار نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکیاندا، مژدە دەدەنە هاووڵاتیان کە لایەنی حکومەتی عێراقی بەڵێنی رێکاری دروستیان پێداون بۆ چارەسەرکردنی گرفتی غاز بۆ ئەو ناوچانەی پشت بە بەرهەمی غازی کۆمپانیای غازی باکور دەبەستن بۆ پێویستی رۆژانە.
هەر لە روونکردنەوەکەشدا هاتووە: (لە چەند رۆژی داهاتووش لەسەر گرفتی غاز ژمارەیەک بەڵگەی گرنگ لەسەر کۆمپانیا حزبییەکان دەخەینەروو کە چۆن پلان هەیە نرخی غاز بەرزبکەنەوە و قەیرانی غاز دروست بکەن.)
شیانی باسە ماوەیەکە نرخی بوتڵیک غاز لە (7500) دینارەوە بەرزکراوەتەوە بۆ (8500) دینار.....



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft