/   چارتەکان

بەشداری هاووڵاتیان لە چالاکیەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)دا 2014 - 2023

2024-05-08

بەشداری هاووڵاتیان لە چالاکیەکانی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 2014 - 2023

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، سەرەتا لە رێگەی پڕۆژەی (ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) و دواتریش پاش فراوانکردنی پڕۆژەکە و گۆڕینی بۆ (پڕۆژەی پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) جگە لە سەردانی رۆژانەو هەفتانەی بەردەاومی تیمی پڕۆژە بۆ تەلاری ئەنجومەنی پارێزگاو ئامادەبوونی بەردەوام لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا،  هاوکاتیش چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدراون لەوانەش:
ئەنجامدانی كۆبوونەوە بۆلیژنە هەمیشەییەكان ئەنجومەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و رێكخراوەكان‌و هاووڵاتیاندا.
  1. ئەنجامدانی ۆركشۆپ تایبەت بەبەهێزكرنی ئەدای ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
  2. ئەنجامدانی بەرنامەی رادیۆیی راستەوخۆ بۆ دەستەی سەرۆكایەتی‌و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا
  3. ئەنجامدانی گفتوگۆیەكیكراوە، لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەشێك لە رێكخراوەكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق.
  4. گفتوگیكراوە لەنێوان ئەنجومەن‌و هاووڵاتیاندا لە قەزاكاندا.
  5. گفتوگیكراوە لەنێوان ئەنجومەن‌و هاووڵاتیاندا لە ناحییەكاندا.
  6. گفتوگیكراوە لەنێوان ئەنجومەن‌و چین‌و توێژەكان لە ناوەندی قەزای سلێمانی.
  7. ئەنجامدانی چالاکییەکی هاوبەش لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)
  8. کۆبوونەوەی راوێژکاری لە نێوان (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) و سەرۆکی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

زیاتر بخوێنەوە