/   هەواڵ
(ئەبو کاروان) لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی حزبی شیوعی کوردستان, میوانی (بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوو
2025-03-04
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (4/3/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە بەرنامەی شەشەمدا لە وەرزی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (هاورێ ئەبو کاروان) لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی حزبی شیوعی کوردستان کرا...
ئەبو کاروان:
-
نابێت دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ دووئیدارەیی و پەرتکردنی هەرێم بەکار بهێنرێن.
-
بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیەت دەبێت دەسەڵات بدرێت بە ئەنجومەنی پارێزگاکان.
-
لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیاندا ئەنجامبدرێن.
-
یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی ئەم خۆلەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت، ئامادەکاری بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم.
-
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لایەنی ئەرێنی و لایەنی نەرێنیشی هەبوو.
-
لە گیابی ئەنجومەن پارێزگاکانی هەرێم، هاووڵاتیان زەرەرمەند دەبن.
تەوەری گفتوگۆ:
1. حزبی شیوعی کوردستان چۆن لە گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟
2. بەرنامەی حزبی شیوعی چییە بۆ ئەنجامدانی خولی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟
3. بۆچی لایەنە سیاسییەکان فشارناکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟ وەک ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردیان.
4. بڕیاری راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، تاچەند دروست بوو؟ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکە چی بوو؟
5. لەئێستادا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم هەڵمەتە تاچەند گرنگە و پێشنیارتان بۆ ئەو هەڵمەتە چییە؟
ئەمساڵ لەبەشی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، میوانداری یاسا ناسان و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم تەوەرە بەشێک دەبێت لە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) کە لە ئێستا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێێ هەڵدەستێت.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.