/   هەواڵ

(کازم گەچێنەیی) بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان، میوانی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) بوو

2025-03-11

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (11/3/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە بەرنامەی شەشەمدا لە وەرزی نوێدا و لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (کازم گەچێنەیی) بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان کرا...
 
کازم گەچێنەیی:
  • ئەنجومەنی پارێزگاکان بە پایەیەکی گرنکی بەڕێوەبردنی حکومەت و ژیانی خەڵک ئەزانین.
  • لەڕێی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە دەواترێت دادپەروەرییەکی باشتر پیادەبکرێت
  • لەگەڵ تازەکردنەوەی هەیکەلی سیاسی و ئیداری وڵاتداین.
  • هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هیچی کەمترنیە لەوەی کەهێزێکی سیاسی پێیهەڵبسێت و دەستخۆشیمان هەیە بۆتان،  هاوکار و هەماهەنگتان دەبین 
  • لامەرکەزی پرسێکی گرنگە، بەمەرجێک نەبێتەهۆی دوو ئیدارەیی.

 
 
تەوەری گفتوگۆ:
1.  بزووتنەوەی ئیسلامی چۆن لە گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟
2.  بەرنامەی بزووتنەوەی ئیسلامی چییە بۆ ئەنجامدانی خولی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟
3.  بۆچی لایەنە سیاسییەکان فشار ناکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟ وەک ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردیان.
4.  بڕیاری راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، تاچەند دروست بوو؟ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکە چی بوو؟
5.  لەئێستادا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم هەڵمەتە تاچەند گرنگە و پێشنیارتان بۆ ئەو هەڵمەتە چییە؟

ئەمساڵ لەبەشی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، میوانداری یاسا ناسان و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم تەوەرە بەشێک دەبێت لە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) کە لە ئێستا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێێ هەڵدەستێت.

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە‎(‎  كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
 

زیاتر بخوێنەوە