/   هەواڵ

(دارا سێکانیانی) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی حەوتەم-2025)

2025-03-04

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (4/3/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە بەرنامەی شەشەمدا لە وەرزی نوێدا و لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (دارا سێکانیانی) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا:‏
 
دارا سێکانیانی:
 
  • حکومەتی هەرێم شکستی هێنا لە ئابوری سەربەخۆدا.

  • هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی پابەند نەبوون بە رێککەوتنی نێوانیان و یاسای بودجە.

  • داوامان لە حکومەتی هەرێم کرد، کە سکاڵا لەسەر حکومەتی فیدڕاڵی تۆمار بکەن.

  • حکومەتی هەرێم دەساڵە دەستەوسانە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەدا.

  • تەوتین زۆرێک لەکێشەکانی مووچەو بایکۆتی چارەسەردەکات.

  • نابێت تەنها بەغدا پابەندییەکانی جێبەجێبکات، دەبێت هەرێمیش پابەند بێت..




تەوەری بەرنامە:
  1. دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.
  2. چارەنووسی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان تەوتین و هەژماری مندا.
  3. ئەنجامی ئەو سکاڵایەی  سەبارەت بە مووچەخۆارنی هەرێم لە ساڵی پاردا کردتان،  
  4. رۆڵی لیژنە یاسایی لە یەکلاییکردنەوەی کێشەی مووچەخۆارنی هەرێم
  5. بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد، لە ماوەی رابردوودا رایانگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا کیشەی مووچە نابێت، بەڵام ئەم کێشەیە بەردەمی هەیە
  6. یاسای گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەكانیان کەی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن؟
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە‎(‎  كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎



 

زیاتر بخوێنەوە