/   هەواڵ

(چرۆ حەمە شەریف) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی هەشتەم-2025)

2025-03-11

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (11/3/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە بەرنامەی هەشتەمدا لە وەرزی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (چرۆ حەمە شەریف) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی (شەهیدان و زیندانیانی سیاسی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.

 
چرۆ حەمە شەریف:
  • هەرێم و بەغداد هەردوولا کەمتەرخەمن و پێویستە هەردوولا پابەندبن بە رێککەوتنەکانەوە.

  • لە ئێستادا بەهۆی بایکۆتی زۆرێک لە پەرلەمانتارانەوە، دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخراوە.

  • ئومێدمان هەیە لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرندا، دەنگ بە بەپاریزگا بوونی هەڵەبجە بدرێت.

  • بۆ یادی ١٦/٣ی ئەمساڵ وەزیرو پلەباڵاکانی عێراق ئامادەی یادەکە نابن.

  •  

 

 

تەوەری بەرنامە:

1.    رێکارەکانی بەپاریزگابوونی هەڵەبجە. 
2.    چی رێگرە لەبەردەم بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
3.    بۆچی هەمووساڵیک ئەم بابەتە لە مانگی سێ دا دەوروژێنرێت وبەڵام ئەنجامی نییە؟
4.    سەردانی شاندی هەڵەبجە بۆ بەغداد.
5.    هەوڵەکان بۆ هاوتاکردنی مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم بەمووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی عیراق.


بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە‎(‎  كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

زیاتر بخوێنەوە