یسری رجب کمر
2019-05-11      1656 جار بینراوە        کۆمێنت

یسری رجب کمر   

 ئەنجوومەنی  نوێنەرانی عێراق

لە دوێنێوە پاش بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەندامە دەست بەسەراگیراوەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ خەڵکی هەرێمی کوردستان وبگرە لە سەر ئاستی عێراقیش بەتەواوەتی بێ ئومێد بوونە لە پێشێل کاریکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنێیەکانی هەرێمی کوردستانەوە, چونکە وەک لە بڕگە پێنجی مادە (۱۹) ی دەستوری ۲۰۰۵ی کۆماری عێراقدا هاتووە هەموو تۆمەتبارێک بێ تاوانە هەتا تاوانەکەی بەسەردا دەسەپێنرێ بێگومان تەنها دادگا دەتوانێ تاوان بسەپێنێ بەسەر تۆمەتبار؍  ئەویش پاش بوونی بەڵگەی تەواو لەسەر کەسی تۆمەتبار , بۆیە ئێمە وەکو ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم کارە بەپێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ وبە نایاسایی دەزانین بۆیە پێویست دەکا ئەو هێزانەی لە هەرێمی کوردستانن دەست لە ئەم کردارانە هەڵگرن و کەرامەتی خەڵک بپارێزین وە مافەکانیان لەوە زیاتر پێشێل نەکەن ؍بەردەوام بوونیان لەسەر کاری وەها ئەنجامی باش نابێ حکومەتی هەرێم دەخاتە ژێر لێپرسینەوەوە .
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لیژنەی پەرلەمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئەنجام دا وکۆمسیۆن ئەوەی پێ ڕاگەیاندین کەوا لە کاتێکی زۆر نزیکدا لقێک لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێ لە هەر پێشێلکاریەکی مافی مرۆڤ .

۱۱ی ئایاری ۲۰۱۹


SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft