ئەم سیستەمەی ئەمڕۆ پیادەدەكرێت، نەك هەر (لامەركەزیەت) نیە بەڵكو برتیە لە قۆرخكردن یان چڕكردنەوە یان (تركیز الاداری) بەتەواوەتی، بۆیە هیچ جیاكەرەوەیەك لەنێوان مرفقی نەتەوەی و مرفقی ناوچەی نیە و ناكرێت۰
ئەگەر سەیری دستوری عراقی ساڵی (2005) بكەین دەبینن ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی لێكجیاكراونەوەو كراون بەدوو بەشەوە:
یەكەم: پارێزگاكانی عێراق لەدەستوردا بە (پارێزگا رێكنەخراوەكان) دیاریكراون۰ (المحفڤات التی لم تنتڤم فی اقلیم) ئەم پارێزگایەنە هەموو دەسەڵاتێكیان لەچوارچێوەی دەستوردا دیاریكراوە ، گرنگترین شتیان ئەوەیە بەرەیەكی سەربەخۆن و دارایی سەربەخۆی خۆیان هەیە، بۆیە مانەوەیان لە چوارچێوەی دەستوردا جێگیركراوە وهیچ دەسەڵاتێك ناتوانێت لەكاریان بخات و كار بەیاسای ژمارە (21) ساڵی (2008) دەكەن۰
دووەم: بەڵام پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە بریتین لە (هەولێر، سلێمانی ، دهۆك) ئەمانە بە (پارێزگا رێكخراوەكان) دەناسرێن كە لەچوارچێوەی هەرێمێك رێكخراون كە (هەرێمی كوردستان)ە، ئەم پارێزگایانە ئەگەرچی وەك گشت پارێزگاكانی دیكەی عێراق ئەنجومەنی پارێزگایان هەیە كار بەیاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2009) دەكەن، بەڵام هەرێمی كوردستان ئەتوانێت ئەو ئەنجومەنانە هەڵبوەشێنێتەوە لەهەركاتێكدا بێت .
ئەمەش بەڕوونی لەماددەی (120)ی دەستوری عێراقیدا ئاماژەی پێداوە، بەوەی دەسەڵاتی هەیكەلی بەرێوەبردنی ئیدارەی هەرێم لە ئەستوی حكومەتی هەرێمی كوردستانە۰
خۆ ئەگەر سەیری پڕۆژە (دەستوری هەرێمی كوردستان) بكەین ئەبینن هیچ گرنگیەك بە (ئەنجومەنی پارێزگاكان) نەدراوە لەدەروازەی پێنجەم لەمادەی ( 104 تاوەكو 106) تەنها ئاماژەی بە ئەنجومەنی شارەوانیەكان كردووە۰
ماوەتەوە بڵێین هەموو ئەو هێزانەی پشتگیری سیستەمی لامەركەزی دەكەن هەوڵ بدەن هەرێمی كوردستان رێكخستنی كارگێریەكەی بەشێوەیەك بێت لامەركەزی راستەقینە بچەسپنێت بەجورێك لەگەڵ خواستی دانیشتوانی ناوچەكان بگونجێن و روڵی گرنگیان پێبدرێت لە بوژانەوەی ناوچەكان لەڕووی خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە و رێگاوبانەوە، نەك وەك ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت... هەروەها ئەو رێكخستنەش چ لەچوارچێوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان بێت یان ئەنجومەنی شارەوانیەكان بێت.