/   هەواڵ
بەغداد: پڕۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی کرا
2020-11-26
پڕۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە فەرمی رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقکرا
هەریەکە لە (د.رێبوار کەریم، د.غالب محمد، یوسرا رجب، سەرکەوت شەمسەدین) بە نوێنەرایەتی ئەو پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران کردبوو، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و بە فەرمی پرۆژەکەیان رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی (د. هەیسەم جبوری و ئەندامانی لیژنە هەریەک لە ئەحمەد حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، د. جەمال کۆچەر) کرا، تا رێکارە یاساییەکانی تەواو بکرێت.
شیاوی بەسە ئەم پڕۆژەیە لە (14/6/2020) (د.رێبوار کەریم)، نوێنەرای پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پڕۆژەکەش لە حەوت قۆناغ پێکهاتوەو دواتریش پڕۆژەکە بە فەرمی ئاڕاستەی هە ریەکە لە (ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم) و (ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق)کرا، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وەڵامی فەرمی پڕۆژەکەیان نەداوەتەوە...بەڵام لە (27/10/2020) (د.رێبوار کەریم)، نوسراوێكی بە واژۆی (117) ئەندام ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
ئەمڕۆش (26/11/2020) پڕۆژەکە بە فەرمی فەرمی رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.