/   هەواڵ

(دارا سێکانیانی)، سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد

2023-05-25

رۆژی (شەممە)  (25/5/2023) بەڕێز (دارا سێکانیانی ) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند تەوەرێک گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
‎لەسەرەتادا ستافی رێکخراو ‏‏خۆشحاڵی بەسەردانەكە دەربڕی‌و سوپاسی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە ساڵی ‏رابردوودا وەڵامی ‏‏‏‏ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) هەبوو‎
دواتر بەڕێز (دارا سێکانیانی) باسی لە گرنگی و رۆڵی پڕۆژەی پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی  کردو چالاكیەكانی ‏‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان)ی ‏‏بەرزنرخاند لەوبارەشەوە دەستخۆشی لەتیمی رێکخراو کرد

لەتەوەرێکی دیکەدا ناوبراو راپۆرتی ‏(پارێزگای سلێمانی‌و ‏‏نوێنەرانی) بە كارێكی ‏زۆر گرنگ ناوبردو وتی: ئەم راپۆرتە هۆكارێكی زۆر ‏‏باشە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە  ئەدای نوێنەرەكانیان...‏
پاشانیش ‏بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی دیکەی پڕۆژکە دەربڕی و ‏‏‏دووپاتی ‏كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین ‏كە لەبەرژەوەندی ‏‏هاووڵاتیاندا بێت...‏
 باسکردن لە رۆڵی نوێەرانی هەڵبژێردراو لە بەدەمەچوونی هاووڵاتیان تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەبوو ئاماژە بەوەکرا کە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بکات

لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو دووبارە خۆشحاڵییان بەسەردانەکە دەربڕی بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (دارا سێکانیانی)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی.

زیاتر بخوێنەوە