/   هەواڵ
(ئاریان تاوگۆزی) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی پێنجەم-2025)
2025-02-18
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (18/2/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە بەرنامەی پێنجەمدا لە وەرزی نوێدا و لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (ئاریان تاوگۆزی) ئەندامی فراکسیۆنی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا:
ئاریان تاوگۆزی:
-
رێکەوتنەکان بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان نەکراون.
-
دەبێت دەسەڵاتی جێبەجێکار، بەزووترین کات یاسای گەڕاندنەوەی موڵکوماڵی هاوڵاتیان جێبەجێبکات.
-
وەزیرە کوردەکان یان ناتوانن دەسەڵاتەکانیان بەکار بهێنن، یان نایانەوێت دەسەڵاتەکانیان بەکار بهێنن.
-
هەناردەی نەوتی هەرێم بە فشاری دادگا راگیراوە.
-
گرنەتی مووچە پەیوەندی بەپابەندبوون بە یاساوە هەیە.
تەوەری بەرنامە:
1. گرژییەکانی نێوان جوتیارانی کوردو سوپای عێراق.
2. رۆڵی نوێنەرانی کوردو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارانە.
3. هەوڵی نوێنەرانی سلێمانی لە بەغداد بۆ داواکارییەکانی هاووڵاتیان.
4. پەیوەنددیەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان.
5. رێکارەکانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بەکوێ گەیشتن؟ بۆ ١٦/٣ی ئەمساڵ هەنگاوی کردەیی هەیە بۆ هەڵبجە یان هەروەک ساڵانی رابردوو هەڵەبجە لەچاوەڕوانی بەڵێنەکاندا دەمێنێتەوە؟
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.