/   هەواڵ

(د. بڕیار رەشید) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی شەشەم-2025)

2025-02-25

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (25/2/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە بەرنامەی شەشەمدا لە وەرزی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (د. بڕیار رەشید) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکیتی نیشتمانی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و ئابوری و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا:‏
د. بڕیار رەشید:
 
  • بەشێکی زۆری لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێم هەوڵیانداوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە خراپترین ئاستدا بن.

  • عێراق لە ئاستێکدا نییە کە یاسایەکی دەرکرد، راستەوخۆ جێبەجێی بکات.

  • هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراق لە ئاست رەزامەندی هاووڵاتیاندا نین.

  •  چەندجارێک داوامانکردوە وەزیری بازرگانی بێتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام تائێستا ئامادەنەبووە.







تەوەری بەرنامە:
  1. دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.
  2. بەردەوامی گلەیی هاووڵاتیان لە سەبەتەی خۆراکی، رۆڵی لیژنەکەتان لەوبارەیەوە
  3. کەی فۆڕمی خۆراکی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی؟
  4. هەوڵەکان بۆ لابردنی ڕێگرییەکانی بەبازاڕکردنی بەرهەمە پیشەسازیەکانی هەرێم
  5. سودی ئەم بەئەلکترۆنیکردنە چی دەبێت؟
  6. ئابوری عێراق بەرەوکوێ هەنگاو دەنێت؟
  7. پەرلەمانتاران و چارەسەری کێشەکانی هاووڵاتیان.     
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە‎(‎  كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

زیاتر بخوێنەوە