/   هەواڵ

د. یوسف محەمەد: فراكسیۆنی گۆڕان لەگەڵ شەفافیەت‌و دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیانە بەزانیاری

2019-02-05

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانیان) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەدرێژەی سەردانەكانیدا بۆ لای فراكسیۆنەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)، ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرواری (5/2/2019)، سەردانی ئەندامانی فراكسیۆنی (گۆڕان)ي كرد، لەكۆبوونەوەكەدا هەریەكە لە بەڕێزان (د. یوسف محەمەد) سەرۆكی فراكسیۆنی (گۆڕان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (د. بەهارمەحمود) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون .

لە میانی كۆبوونەوەيةكدا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی .

پاشان بەڕێز (د. یوسف محەمەد) سەرۆكی فراكسیۆنی (گۆڕان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد وەك  فراكسیۆنی (گۆڕان) ئامادەن بەشداری هەمووچالاكی‌و پڕۆژەیەك بكەن، كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندابێت. پاشان ناوبراو وتی: فراكسیۆنی (گۆڕان) لەگەڵ شەفافیەت‌و دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیانە بەزانیاری)، لە كۆتایشدا سەرۆكی فراكسیۆنی (گۆڕان)، ئاماژەی بۆ گرنگی‌و رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كردەوە .

پاشان بەڕێز (د. بەهارمەحمود) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، دەستخۆشی لە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)كردو وێڕای باسكردن لە گرنگی ئەمجۆرە پڕۆژانەی هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ تیمی پڕۆژە خواست دووبارە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە  پڕۆژەكەدا.

لە كۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێزان لە  (فراكسیۆنی گۆڕان)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانیان)، كە لەلایەن رێكخراوی (NED )ی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دەكرێت. 


زیاتر بخوێنەوە