/   هەواڵ
بەمزووانە... رێبەری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بڵاو دەكرێتەوە
2019-02-09
بڕیارە بەمزووانە رێبەری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە چاپێكی ناوازەو بە هەرسێ زمانی ( كوردی، عەربی، ئینگلیزی) بڵاو دەكرێتەوە....
ئەم رێبەرە لە كۆمەڵێك بەشی جیاوازی پێكهاتووە وەك (چەند زانیاریەكی گشتی لەسەر خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پوختەیەك لە نوسینگەی پارێزگای سلێمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە پارێزگای سلێمانی، ئەندامێتی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زانیاری كەسی ئەندامانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە لیژنە هەمیشەییەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)دا و پەیرەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران).
ئەم رێبەرە .... بەشێکە لە چالاکییەکانی پڕۆژەی (چاودێریکردنی ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و بەهێزکردنی پەیوەندیان لەگەڵ هاووڵاتیاندا) کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە هاوکاری رێکخراوی ( سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی - (NED) جێبەجێیدەکات.