/   هەواڵ

ئیتالیا: چالاكییەكانی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) گفوگۆیان لەسەر كرا

2019-02-14

لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی (ئیتالیا) و بەهاوكاری ( پەیوەندی نیشتمانی بۆ شارەوانیەكانی ئیتالیا- (ANCIبەڕێز (ئاواز سەلیم عەبدوڵا) سەرۆكی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) سەردانی ئیتالیای كرد...
تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر نزیكردنەوەی پەیوەندی نێوان هاووڵاتی و دەسەڵات‌و چۆنیەتی چاودێریكردن‌و بەدواداچوون بۆ كارەكانی حكومەت‌و دامودەزگا هەڵبژێردراوەكان‌و رۆڵی راگەیاندن لەو بارەیەوە، لە (رۆما)ی پایتەختی (ئیتالیا)، خولیكی تایبەت كرایەوە‌و لەخولەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم عەبدوڵا) وەك سەرۆكی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)و میدیاكار بەشداربوو.
 ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (14/2/2019) لەو بارەوە ناوبراو بابەتێكی پێشكەشكردو تیایدا باسی لە گرنگی پڕۆژەكانی رێكخراو كرد بابەتەكەش لەلایەن ئامادەبووانە پێشوازییەكی باشی لێكرا.
شیاوی باسە وەزارەتی دەرەوەی (ئیتالیا) بەهاوكاری ( پەیوەندی نیشتمانی بۆ شارەوانیەكانی ئیتالیا- (ANCIكە زیاتر لە (70) شارەوانی ئیتالیا تیایدا ئەندامن ئەم چالاكییان ئەنجامدابوو، هەروەها رێكخراوی (UPP) ئیتاڵی سەرەپەرشتی بانگهێشتی میوانانی هەرێمی كوردستانیان كردبوو....






زیاتر بخوێنەوە