/   هەواڵ

دووەمین بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) پێشكەشكرا

2019-02-17

بەرزان شێخ محەمەد: كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن لەمەودوا بەشێوەی هەفتانە نەبن

د. بەهار مەحمود: لە داهاتوودا نووسینگەیەكی تایبەت بەخۆم دەكەمەوە بەمەبەستی بینینی هاووڵاتیان‌و گفتوگۆكردن لەسەر كێشەو گرفت‌و داواكاریەكانیان.

ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری (17/2/2019) دووەمین بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) بە میوانداری هەریەكە لەبەڕێزان (د. بەهار مەحمود) ئەندامی فراكسیۆنی (گۆڕان)‌و ئەندامی (لیژنەی كاروباری یاسایی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و بەڕێز (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا....


لە بەشی یەكەمی بەرنامەكەدا بەڕێز (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، ئاماژەی بۆ ئەرك‌و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و هەنگاوی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد، ئەمە جگە لەوەی چەند هاووڵاتیەك پەیوەندییان بە بەرنامەكەوە كرد‌و كێشەكانی خۆیان خستەڕوو، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنیش بڕیاریدا كە لە رێگەی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنەوە چاودێری بەدواداچووون بۆ ئەوكێشانە بكرێت ‌ودواتریش ئەنجومەنی پارێزگا لایەنی پەیوەندیداریان لێئاگادار بكاتەوە، رۆژانە دەرگامان كراوەیە بۆ هاووڵاتیان ‌و ئەركمانە بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان بكەین. 
لەبەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا، (جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئاماژەی بۆ هەمواركردنەوەی (پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) كردەوەوەو وتی: یەكێك لەوبڕگانەی كە بەنیازین هەمواری بكەینەوە بریتییە لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن لەمەودوا بەشێوەی هەفتانە نەبن، بەڵكو بەپێی پێویست بن ‌وهەركات بابەتێك هەبوو بۆ گفتوگۆلەسەركردن ئەوكات كۆبوونەوە ئەنجام بدەین.
شیاوی باسە لە بڕگەی (یانزەیەم) لە ماددەی (10)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەندا هاتووە ( پێویستە ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی هەفتانە جارێك ئەنجامبدات، لە رۆژی سێشەممەدا).
د. بەهار مەحمود: وەك فراكسیۆنی گۆڕان بۆ ئەوە چوینتە پەرلەمانی عێراق  تا داكۆكی لەو مافانەی گەلی كورد بكەین كە لە دەستوردا دیاریكراون"


بەشی دووەمی بەرنامەكە تایبەت بوو بە میوانداریكرنی بەڕێز (د. بەهار مەحمود) ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی‌و ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەسەرەتادا (د. بەهار) باسی لە ئەركەكانی لیژنەی یاسایی كردووتی ئەو لەویەت بۆ ئەوكارانەیە كە لەلایەن حكومەتی ناوەندییە پێماندەگات، بۆ نموونە ئێستا كار لەسەرداواكاریەكی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوەند دەكەین سەبارەت بە یاسای (دادگای ئیتحادی، توندووتیژی خێزانی، ....) هەروەها هەر بابەتێكی تر كە داوامان لێبكرێت، لەماوەی رابردووشدا كارمان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان كردووە...
لەتەوەرێكی دیكەی بەرنامەكەدا، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆزیاتر دروستكردنی پەیوەدندی لەگەڵ هاووڵاتیاندا وتی: بەنیازم لە داهاتوودا نووسینگەیەكی تایبەت بەخۆم بكەمەوە بەمەبەستی بینینی هاووڵاتیان‌و گفتوگۆكردن لەسەر كێشەو گرفت‌و داواكاریەكانیان.
لەكۆتایی بەرنامەكەشدا (د. بەهار مەحمود) وتی: "وەك فراكسیۆنی گۆڕان بۆ ئەوە چوینتە پەرلەمانی عێراق  تا داكۆكی لەو مافانەی گەلی كورد بكەین كە لە دەستوردا دیاریكراون"
  بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری (رێكخراوی NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (یەكشەممە(
كاتژمێر (2:00) بۆ (3:00)ی پاشنێوەڕوان بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت.


زیاتر بخوێنەوە