/   هەواڵ

خێوەتگەی تایبەت بە گەشەپێدانی وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری لەنێوان هاووڵاتیان‌و نوێنەراندا

2019-02-21

ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (21/2/2019) تیمێكی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) بەشداری كرد لە چالاكییەكانی یەكەم رۆژی (خێوەتگەی پۆینت- مخیم بۆینت) تایبەت بە گەشەپێدانی بواری وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری لەنێوان هاووڵاتیان‌و نوێنەراندا لە (زانكۆی سلێمانی) كە تایەبەت بوو رۆڵی میدیاو تەكنەلۆژیای نۆێ لە نزیكردنەوەی هاووڵاتیان ونوێنەرانیان، هەروەها چاودێریكردن‌و بەدواداچوونی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان‌و دامودەزگاجێبەجێكاریەكان كە تیایدا بەشێك لە رێكخراوەكانی ناوەڕاست‌و خوارووی عێراق ئامادەی بوون.
لەبەرنامەیكاری یەكەم رۆژی خێوەتگەكەدا بەڕێز (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لەرێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) پوختەیەكی لە ئەزموونی چوارساڵی كاركردنی رێكخراو لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا پێشكەش بە ئامادەبووان كرد، پاشانیش بەڕێز (مصطفى الجالی) لێپرسراوی  راگەیاندنی لیژنەكانی (الصداقە البرلمانیە) لە لیژنەی پەیوەندییە دەرەكییەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بابەتێكی پێشكەشكرد تایبەت بە چۆنیەتی چاودێری بەدواداچوونی ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق.
بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتووداچاییەكانی خوێتەگەكە بەردەوام بن.
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە لەلایەن چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتییەوە سپۆنسەر دەكرێت‌و رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)یش وەك هاوكارێكی نێوخۆیی بەشداری پڕۆژەكەی كردووە. 









زیاتر بخوێنەوە