/   هەواڵ

(قەڵغانی داهێنان) بەخشرایە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)

2019-02-24

پڕۆژەی (Point) لەعێراق (قەڵغانی داهێنان)ی بەخشیە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان )

پاش ئەوەی لە رۆژانی (20-23/2/2019)دا پڕۆژەی (Point) لەعێراق، هەستا بەئەنجامدانی (خێوەتگەی پۆینت- مخیم بۆینت) تایبەت بە گەشەپێدانی بواری وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری لەنێوان هاووڵاتیان‌و نوێنەراندا لە (زانكۆی سلێمانی) كە تایەبەت بوو رۆڵی میدیاو تەكنەلۆژیای نۆێ لە نزیكردنەوەی هاووڵاتیان ونوێنەرانیان، هەروەها چاودێریكردن‌و بەدواداچوونی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان‌و دامودەزگاجێبەجێكاریەكان كە تیایدا بەشێك لە رێكخراوەكانی ناوەڕاست‌و خوارووی عێراق ئامادەی بوون .

شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە لەلایەن چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتییەوە سپۆنسەر دەكراو رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)یش وەك هاوكارێكی نێوخۆیی بەشداری پڕۆژەكەی كردووە. لەبەرامبەر ئەو هاوكاریەی (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) پێشكەشی بە خێوەتگەكەكرد، ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (24/2/2019)  هەریەكە لە بەڕێزان (وسام جەعفەر)و (رەئوف محەمەد نوری) لە پڕۆژەی (Point) سەردانی ئۆفیسی رێكخراویان كرد‌و سوپاس‌و پێزانینی خۆیان بۆ ستافی (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) دووپاتكردەوەوهیوایان خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە داهاتوودا پتەو تربێت و پێكەوە بتوانن كاری هاوبەش ئەنجام بدەن .

پاشان بەڕێز (وسام جەعفەر) (قەڵغانی داهێنان – درع الابداع)ی پێشكەش بە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)كرد .

لەبەرامبەریشدا بەڕێز (ئاواز سەلیم عەبدوڵا) سەرۆكی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) پێزانینی سوپاسی میوانانی كردو وتی : "وەك (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) پشتگیری هەموو هەوڵێك دەكەین كە لە خزمەتی هاووڵاتیاندابێت‌و كۆمەڵگە بەرەو پێش ببات "


 





زیاتر بخوێنەوە