/   هەواڵ
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە گرفتو كەموكورتی بەنداوی دوكان دەكۆڵێتەوە
2019-02-25
رۆژی (24/2/2019) شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنو (زیاد كاكە رەزا) و ( ئیسماعیل عه لى) ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بە نداوی (دوکان) و بەڕێوەبەرایەتی ویستگەی بەرهینانی دوکانیان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو برە ئاوە زۆرەی کە بەردراوەتەوە لە بەنداوەکە، دەرکەوت بەڕێژەی لە (40%)ی ئاوەكە بەردراوەتەوە بە بێ ئەوەی سوودی هەبێت چ بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا چ بەمەبەستی ئاودێری.
دوای وەرگرتنی زانیاری دە رکەوت لە چرکەیەکدا (50)مەتر سێجا ئاو بەفیڕۆدەچێتت لە كاتێكدا توانرێت لەو بڕە ئاوە بڕیکی زۆر کارەبای پێ بەرهەم بێت کە دەتوانریت لە شەو وڕۆژیکدا بری زیاتر لە(۹٠٠٠٠$) نەوەد هەزار دۆلار دەبێتە داهات بۆ حکومەت، مانگانەش دەکاتە (۲۷٠٠٠٠٠$) دوو ملیۆنو حەوت سەد هەزاردۆلار.
ئەندامانی شاندەكەی ئەنجومەن بە پێگەی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند: لە ئیستادا یەك یەکە لە بەنداوەكە ئیشدەکات بەڵام بە بیانوی ئەوەی یەکەکانی تر کارناکەن، لەبەر ئەوە ئەگەر حکومەت قازانجی یەك مانگ لە چاکردنەوەی یەكەكاندا خەرج بکات هەموو ئەو كات سەرجەم یەكەكان دەکەونە کارو داهاتێکی باش دەچێتە خەزنەی حكومەتەوە هەروەها ئە و برەپارە یە دەگەڕێتەوە دەریت بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبا لە (چەمچەماڵ) بۆیە بریارماندا کەڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن وەربگرین بە بانگهێشتكردنی هەریەک لە (بەڕێوەبەری گشتی کارەباو بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی)و هەردوو بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان و ویستگەی بەرهەمهێنانی دوکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەم بابەتەو بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری پێویستو دوزینەوەی رێگا چارەی گونجاو.