/   هەواڵ
سەركەوت شەمسەدین: لەگەڵ چاودێری و هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتارانین
2019-03-03
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەدرێژەی سەردانەكانیدا بۆ لای فراكسیۆنەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)، ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (3/3/2019)، سەردانی بەڕێز (سەركەوت شەمسەدین) سەرۆكی فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردنو بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی لەپڕۆژەكەدا.
پاشان بەڕێز (سەركەوت شەمسەدین)
بێگومان ئەركی سەرەكی پەرلەمان چاودێرییە بەسەر دامودەزگاكانی دەوڵەتەوە، بەڵام لەم نێوەندەدا بۆشاییەك هەیەئەویش ئەوەیە وەك پێویست چاودێریكردنی پەرلەمانو پەرلەمانتاران ناكرێت، بۆیە ئەم كارەی ئیوە دەیكەن كارێكی رێكخراوەیی ئەگەر پیشەییانە كار بكەن ئێوە ئەو بۆشاییە پڕدەكەنەوە.
هەروەها لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ وتی: "بە بێ چاودێریكردنی پەرلەمانو هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی پەرلەمانتارانو فراكسیۆنەكان، رەنگە خەڵك وەك پێویست نەوتوانێت هەڵسەنگاندن لە نێوان پەرلەمانتارێكی چالاكو پەرلەمانتارێكی ناچالاكدا بكات. "
لە كۆتاییدا سەركەوشەمسەدین وتی : "ئەم كارەی ئێوە خزمەتێكی گەورە بە بوار یدیموكراسی دەكات، هەروەها ئێمە دەبێت راستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵ هاووڵاتیاندا هەبێت بەڵام كە ئێوەبوونەتە نێوەند لە نێوان هاووڵاتیان و ئێمەدا ئەوە كارەكەی ئێمە زۆر ئاسان دەكات، چونكە لەوانەیە هەندێك كەس نەتوانێت دەنگی بەئێمە بگەیەنێت، یان ئێمە نەتوانین دەنگمان بەهەمووكەس بگەیەنین، بۆیە ئێمە بەهەموو شێوەیەك پشتگیریتان دەكەین لە پڕۆژەكەتاندا."
لەكۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاسو دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (سەركەوت شەمسەدین)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی).
شایانی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەمساڵدا بەشێك لەپڕۆژەكانی تەرخانكردووە بۆ كاركردن لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی كە لەلایەن رێكخراوی (NED )ی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دەكرێت.