/   هەواڵ

ئەو كلۆرەی دەكرێتە ئاوی دەورووبەری سلێمانی لە ساڵی 2018ەوە بەسەرچووە

2020-02-09

سەرجەم ئەو کلۆرەی کەدابەش ‏دەکرێت بەسەر ئاوی دەوروبەری سلێمانی ‏بەسەرچووە
ئەو كلۆرەی دەكرێتە ئاوی دەورووبەری سلێمانی كلۆرەكەی لە ساڵی 2018ەوە بەسەرچووە، بەڵام ڕۆژانە ‏بەكاردەهێنرێت‎.‎
پاش بەدواداچوونەكانی سەرۆكی هەرسێ لیژنەی (یاسایی، كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، تەندروستی) لەئەنجوومەنی ‏پارێزگای سلێمانی  بۆ (بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی) دەركەوت كە ئەوكلۆرەی بۆ ئاوی دەوربەری سلێمانی ‏بەكاردەهێنرێت لە ساڵ (2018)ەوە ماوەكەی بەسەرچووە ، هەروەها بۆ ئەم مەبەستە سەردانی (داواكاری گشتی ‏سلێمانی)  كرا و دواتر لە ڕێگای دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەوە نووسراو ئاڕاستەی (داواكاری گشتی سلێمانی)  ‏كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان‎.‎
بۆ ئەم مەبەستە و بەمەبەستی ئاگاداركردنەوەی رایگشتی لەم بابەتە هەریەكە لە (رەسول عەبدوڵا -  سەرۆكی لیژنەی ‏یاسای)‌و (كاسترۆ مەعروف- سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ)‌و (رێبوار ئەحمەد- سەرۆكی لیژنەی تەندروستی) ‏رونكردنەوەیەكیان بڵاوكردۆتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:‏
کارێکی گەورە لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان‎ 
سەرجەم ئەو کلۆرەی کەدابەش دەکرێت بەسەر ئاوی دەوروبەری سلێمانی بەسەرچووە‎. 

وەک سەرۆکی هەرسێ لیژنەی ( یاسایی ، دارایی ، تەندروستی ) لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئاگاداری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ‏پاریزگای سلیمانی سەردانی مەیدانیمان کرد بۆ گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەروبەری سلێمانی بۆمان دەرکەوت کۆی کلۆری ناوگەنجینەی ‏ناوبراو لەجۆری پاودەر لەساڵی 2018بەسەرچوەو تاوەکو ئیستاش بەکار دەهێنرێت بۆئەم مەبەستە سەردانی داواکاری گشتی سلیمانیمان کرد ‏دواترلەڕێگای دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە نوسراومان ئاڕاستەی بەڕیزیان کرد بۆ گرتنە بەری ڕێکاری یاسای بەرامبەریان‎.‎




زیاتر بخوێنەوە